مه‌سرور بارزانی لە هەڤپەیڤینێکی هاوبەشدا لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان دەدوێت

سه‌رۆكی حكومه‌ت رووبه‌ڕوو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانان ده‌داته‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

لە هەڤپەیڤینێکی هاوبەشدا  لەگەڵ میدیای کوردستان، سەرۆکی حکومەت لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان دەدوێت.

لە یەکەمین دیداری رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ژمارەیەک دەزگای راگەیاندنی کوردستان،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی دۆخی ئێستای کوردستان و دوایین پێشهاتەکان دەدوێت.

لەو دیدارە هاوبەشەدا کە ئەمشەو کاتژمێر 21:00 بە کاتی هەولێر پەخش دەکرێت، سەرۆکی حکومەت وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان دەداتەوە و ڕوونکردنەوەی پێویست دەربارەی پرۆسەی چاکسازی، مووچەی فەرمانبەران، ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دۆخی تەندروستی هەرێم و ڕێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.