ئهرشهد ساڵحی: ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ رێگەگرتن لە رێكەوتنی ھەماھەنگی نێوان پێشمهرگه و حكومهتی عێراق
توركمان: زانیومانە بهرژهوهندی بەغدا و ھەرێم پێویست بە گەڕانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات بۆ كەركووك
K24- ھەولێر
سەرۆكی بەرەی توركمانی، ئەرشەد ساڵحی رایاگەیاند، ئەوان وەك توركمان ھەموو ھەوڵێك دەدەن بۆ رێگەگرتن لە رێكەوتنی ھەماھەنگیی ھاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە.
ساڵحی گووتی: "زانیومانە ھەندێك بەرژەوەندی سیاسی لە نێوان حكومەتی بەغدا و ھەرێمی كوردستان ھەیە، بۆ پێكاندنی ئهو مهبهستهش پێویست بە گەڕانەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە بۆ پارێزگای كەركووك دەكات".
گوتیشی: "بۆ رێگەگرتن لە ھەر رێكەوتنێكی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان ھێزەكانی ئتیحادی و پێشمەرگە، چەند دیدارێك لەگەڵ ھێزە سیاسیەكان ئەنجام دەدەین".
ھەروەھا گووتی: "ئێمە ناتوانین بەرامبەر فەرامۆشكردنی پێكھاتەی عەرەب و توركمان لە پێناو بەرژەوەندییەكی سیاسی لە نێوان حكومەتی ئتیحادی و حزبە كوردستانییەكان بێدەنگ بین".
ئاماژەی بهوهشدا: ھەر رێكەوتنێك بۆ گەڕاندنەوەی رەوشەكە بۆ پێش 2017 لهژێر ناوی سەپاندنی ئارامی، بەھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت، چونكە شارەكە لە رووی ئەمنییەوە بەرقەرارە و بۆ پاراستنی پێویست بە ھێزی دەرەوەی شار ناكات.