عێراق.. 91 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تووشبوونی 3 هه‌زار و 644 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 24 هه‌زار 39 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 644 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 91 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 3 هه‌زار و 980 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 207 هه‌زار و 985 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 6 هه‌زار و 519 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 150 هه‌زار و 389 كه‌سیش به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه 5 هه‌زار و 380 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.
H.B