وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی كردووه
وه‌زیری پێشمه‌رگه: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌باشی ده‌چێته پێشه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 24ی ئابی 2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هبدولحهكیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو، پرسی وورده‌كاری بڕگه و مادده‌كانی په‌یوه‌ست به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ناو یاسای په‌سندكراوی چاكسازی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه مایه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووانه و پێویسته له‌میانه‌ی جێبه‌جێكردنیدا، به‌قازانجی باشكردنی سیستمی حوكمڕانی هه‌رێمه‌كه‌مان ته‌واوبێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه دا، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌ی پێشووتر له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ده‌ستیان به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، ته‌شكیلاتی سه‌ربازی، رێكاره ئیداری و داراییه‌كان كردووه. له‌وباره‌یه‌وه هه‌نگاوی گه‌وره نراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌باشی ده‌چێته پێشه‌وه.
سكرتێری لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی رایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی رۆڵ و خه‌باتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و بایه‌خی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ره‌چاوی خه‌بات و دڵسۆزی تێكۆشه‌رانی دوێنێی خه‌بات كراوه، گوتیشی: ئامانجامانه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌دا هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێز و لیواكان په‌یڕه‌وی ده‌كات.
H.B