واشنتن: میوانداری تیرۆرستان لە لایەن ئەردۆغانەوە توركیا بەرەو گۆشەگیری نێودەوڵەتی دەبات
ئەمەریكا بەتوندی دژایهتی خۆی بۆ ههنگاوێكی توركیا راگهیاند

K24- ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەتوندی دژایهتی خۆی بەرامبەر بە دیداری ئەم دواییەی سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماس لە ئیستانبۆل راگهیاند.
له راگهیهندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھۆشداریدا، لەوەی ئەم ھەنگاوە لەوانەیە توركیا بەرەو گۆشەگیری نێودەوڵەتی ببات.
روونیشیكردەوە،"بزووتنهوهی حەماس لە لایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و یەكێتی ئەورووپاوە وەك رێكخراوێكی تیرۆرست پۆڵێنكراوە".
ئهمه دوای ئهوه هاتووه، شەممەی رابردوو، ئەردۆغان پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی حەماس كرد، كه بە سەركردایەتی، ئسماعیل ھەنیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەكە و ساڵح ئەلعاروری، جێگری سەرۆكی مەكتەبی سیاسی حەماس سهردانی توركیایان كردبوو.
له راگهیهندراوهكهدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا جهختی كردهوه: "ئەو میوانانەی لهلایهن ئەردۆغانهوه پێشوازییان لێكرا، وەك تیرۆرستی جیھانی پۆلینكراون. بەرنامەی (پاداشت لە پێناو دادپەروەری)ی ئەمهریكایی ھەوڵدەدات زانیاری سەبارەت بە یەكێكیان بەدەست بخات، بەھۆی تێوەگڵانی لە ژمارهیهك ھێڕشی تیرۆرستی و كاری رفاندن".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ھۆشداریدا لەوەی" پەیوەندیی بەردەوامی ئەردۆغان لەگەڵ ئەم رێكخراوە تیرۆستییە توركیا بەرەو گۆشەگیری دەبات و لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دایدهبڕێنێت، زیان بە بەرژەوەندییەكانی گەلی فەلەستین دەگەیەنێت و شكست بە ھەوڵە جیھانییەكان بۆ رێگەگرتن لەو ھێڕشە تیرۆرستیانە دەهێنێت، كە لە غەزەوە رێكدەخرێن.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن