هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، پێنجشەممەی داهاتوو، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج.

سێشەممە، 10-06-2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "بەیانیی چوارشەممە، 11-06-2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى ئایار (پێنج) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، 12-06-2025، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "لەم مانگەدا، 61 هەزار و 375 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی 'هەژماری من' هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، کە ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستەمی پێدانی هاوکارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیکترۆنی."