فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و هێزی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران کوژران
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: جەنەراڵ داود شێخیان، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی و جەنەڕاڵ ڕەبانی جێگری سەرۆکی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی سووپای پاسداران لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانیدا بە ئامانج گیران و کوژراون.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.