پزیشکیان: دەستبەجێ و بەتوندی وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: بە توندی وەڵامی ئیسرائیل و هێرشەکانی دەدەنەوە.
هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی گوتی: بەجۆرێک وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوه لە کارە گەمژانەکەی پەشیمان بێتەوە.
مەسعود پزیشکیان گوتی: وڵات بە سەری بەرزەوە لەم قەیرانە دەردەچێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.