ئیسرائیل دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی داخست

وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیسرائیلی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دوو كێڵگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز به شێوه‌یه‌كی كاتی داده‌خات. ده‌شڵێت، مه‌به‌ست له داخستنی كێڵگه‌كان پاراستنیانه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له لایه‌ن ئێرانه‌وه.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند، هه‌ردوو كێڵگه‌ی غازی "لڤیاتان" كه له لایه‌ن كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مه‌ریكی و كێڵگه‌ی "كاریش" كه له لایه‌ن كۆمپانیای ئینهرجیانی به‌ریتانی به‌ڕێوه ده‌برێن، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، به شێوه‌یه‌كی كاتی داخراون.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئیسرائیلی گوتووشیه‌تی، هه‌ر چه‌نده ئه‌م دوو كێڵگه داخراون، به‌ڵام وەزارەتەکە ئاماده‌یه سه‌رچاوه‌ی جێگره‌وه‌ی وزه بۆ به‌رده‌وامیی به كار و چالاكییه‌كانی كه‌رتی ئابووری به‌كار بهێنێت. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، زیاتر پشت به خه‌ڵووز و گازوایل ده‌به‌ستن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوه‌زه‌یرانی 2025، گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتنە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدار، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "شێری ڕاپەڕیو" چەندان هێرشی ئاسمانی کردە سەر زیاتر لە 200 ئامانجی ستراتیجیی لەنێو خاکی ئێران‌دا.
ئیسرائیل، لە هێرشە ئاسمانییەکانیدا بنکە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئەسفەهانی بۆمباران کرد و بە گوێرەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، زیان بەو بنکە ئەتۆمییانە گەیشتووە. بە پێی میدیای ئێرانی، لە هێرشەکاندا شەش زانای ئەتۆمیی ئێرانی کوژراون.
هەر بەگوێرەی میدیای ئێران، لەو هێرشە ئاسمانییانەدا، ئیسرائیل ژمارەیەک لە باڵاترین فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی کوشتووە، لەنێویاندا محەممەد باقری، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکان و حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، هەروەها فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانیش لەنێو کوژراوەکاندان.
باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا 78 کەس کوژراون و 320ـی دیکە بریندار بوون.