پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە کۆ دەبێتەوە

پەرلەمانی عێراق، دووسبەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکە بەڕێوە دەبات.
یەکشەممە 15ـی حوزەیرانی 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی بڵاو کردەوە.
لە کارنامەکەدا هاتووە، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بەڕێوە دەبات.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كدارییه‌كانی عێراق، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق سه‌ر له نوێ به‌كارهێنانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سه‌ر ئێران و هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێی، دووپات ده‌كاته‌وه."
سه‌باح نو‌عمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی تایبه‌تمه‌ند چاودێریی ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات كه به ئاشكرا، سه‌روه‌ریی عێراق و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی پێشێل كردووه و كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتیی ناوچه‌كه.
سه‌باح نو‌عمان، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، عێراق تا ئه‌وپه‌ڕی دانی به خۆیدا گرتووه و هیواخوازه بوار بمێنێت بۆ چاره‌ی دیپلۆماتی و سیاسی و كۆتاییهێنان به‌و قه‌یران و ته‌نگژه‌یه. هاوكات به پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێككه‌وتننامه و دۆكیۆمێنته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی هه‌یه.
هەر هەمان ڕۆژ كازم غه‌ریب ئابادی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد، عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه پێویسته له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نێوده‌وڵه‌تیی، سکاڵا دژی ئیسرائیل تۆمار بكات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتووشیه‌تی: "عێراق ناتوانێت سه‌روه‌ریی خاكه‌كه‌ی له پێشێلكارییه‌كان بپارێزێت و كۆنترۆڵ بكات."
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و، چەندین باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون.