سابت عه‌باسی: هێزه عێراقییەکان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان

وه‌زیری به‌رگریی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه عێراقییان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازارو؛ ده‌شڵێت، دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه سه‌قامگیره.
دووشه‌ممه، 16ـی حوزه‌یرانی 2025، سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیدا ئاماده‌یی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر دۆخ و ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو دووپات كردووه‌ته‌وه.
سابت عه‌باسی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، دۆخی ئه‌منی عێراق سه‌قامگیره و به‌رده‌وامیش چاودێری ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کت‌وپڕ هێرشی کردە سەر دامەزراوە مووشەکی و ئەتۆمییەکانی ئێران و ئۆپەراسیۆنی "هەستانەوەی شێر"ـی ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە ئێران لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستگۆی 3"ـی ڕاگەیاند.