چین هاووڵاتیانی ئاگەدار دەکاتەوە هەرچی زووە ئیسرائیل جێبهێڵن

باڵیۆزخانەی چین لە ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکای، بە زووترین کات، ئیسرائیل بچنە دەرەوە و ئەو بەجێبهێڵن.
باڵیۆزخانەی چین لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ویچات هۆشداری نامەیەکی بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، "نوێنەرایەتی فەرمی چین لە ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتیانی چینی دەکات بە زووترین کات لە ڕێگەی وشکانییەکانەوە ئیسرائیل بەجێبهێڵن، بە مەرجێک بتوانن گەرەنتی سەلامەتی خۆیان بکەن.
هەروەها پێشنیاز ڕێنمایی هاووڵاتیانی چینی دەکات لەڕێگەی ئوردنەوە خۆیان دەرباز بکەن.
ئەم هۆشدارییەی باڵیۆزخانەی چین بۆ هاووڵاتیانی لە کاتێکدایە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی ناوەتە پێنجەم ڕۆژ و مەترسی تەشەنەی شەڕەکە دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەرە بەیانی 13ی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشی فراوانی ئاسمانی کردە سەر دەیان ئامانج لە ئێران و بەهۆیانەوە شەش زانای ئەتۆمی و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێرانی کوشت.