لە هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ 14 کەس کوژران یەکێکیان ئەمەریکاییە

وێنە: AFP
وێنە: AFP

بەرپرسانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، لانیکەم 14 کەس کوژراون کە یەکێکیان ئەمەریکاییە.

ئیگۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، "27 شوێن لە ناوچە جیاوازەکانی کیێڤ لەلایەن ڕووسیاوە هێرشیان کراوەتە سەر، لەنێویاندا باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دامەزراوە پەروەردەییەکان و ژێرخانەکان بوون."

ئاماژەی بەوەش کرد "لە کیێڤ 14 کەس کوژراون و 44 کەسیش بریندار بوون، شەش کەسی دیکەش لە ئۆدیسا بریندار بوون."

تەیمور تکاچێنکۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازی لە کیێڤ ڕایگەیاندبوو، لە هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ، 14 کەس کوژراون، هەروەها گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکە بەردەوامە.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کەناڵی  تێلێگرامەوە ڕوونی کردەوە "لە ناوچەی سۆلۆمیانسکی، هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی تەمەن 62 ساڵ لە ماڵێکدا کوژراوە.