نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئێران دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران، جەخت لە گرنگیی 'پاراستنى ئارامى و سهقامگيرىی ناوچەکە' دەکەنەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە "شه‌وی ڕابردوو، دووشه‌ممه 16ـی حوزەیرانی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، بە ته‌له‌فۆن پێکەوە گفتوگۆیان کردووە."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەدا "دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کردووە "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييهكان."
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، وەک ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە "هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و له‌م باره‌يه‌وه، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌نديى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆ ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو."