بەرلین: داعشە ئەڵمانییەکان ناگەڕێنینەوە وڵاتەکەمان

لە وەڵامی کەسوکاری داعشییەکان، گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: هیچ پلانێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو داعشییانە نییە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەڵمانیین و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەندکراون.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی هیچ پلانێکی نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئەڵمانییانەی لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەندکراون، وەزیری دەرەوە ئەوەی بە کەسوکاری داعشە ئەڵمانییەکان گوت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گوتی: ئێمە لە هەست و ترسی خانەوادە و کەسوکاری ئەو ئەڵمانییانە تێ دەگەین.

لەبارەی دواکەوتنی دادگاییکردنی ئەڵمانییە داعشییەکان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، تیشکی خستە سەر ئەوەی، لەگەڵ حکوومەتی نوێی سووریا و ئیدارەی خۆسەر، کە پەیوەستن بە پرسەکە، لەو بارەوە گفتوگۆ دەکەن.