شا عەبدوڵڵا: جەنگ گەڕاوەتەوە جیهان

شای ئوردن رایگەیاند: لە دۆخێکی پڕ هەڕەشە و گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەژین و جەنگ گەڕاوەتەوە جیهان.

سێشەممە، 17ـی حوزەیرانی 2025، لەگوتارێکدا لە پەرلەمانی ئەوروپا، شا عەبدوڵا، شای ئوردن ڕاگەیاند: ئەو ئاشتیەی لەرێگەی هێزەوە بسەپێنرێت بەردەوامی نابێت، ئێستا لەدۆخێکی پڕ هەڕەشە و گۆڕانکاری ریشەیی داین.

شا عەبدوڵڵا، گوتیشی: جەنگ گەڕاوەتەوە جیهان، ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دەیکاتە سەر ئێران گرژی و پێشهاتی زۆر مەترسیدار دەهێنێتەوە کایەوە، رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست لەبەردەم دووریانێکی مێژوویدایە، دووڕیانی هەرەسهێنان یاخود بەرەوپێشچوون.

شا عەبدوڵڵا، ئەوەشی گوت: هیچ گرەنتییەک نییە شەڕ ئێران و ئیسرائیل کۆتیایی بێت و وڵاتی دیکەش نەگرێتەوە، ئەمەش هەڕەشەیەکی گەورەیە، پێویستە دانوستان ببێتە جێگرەوەی شەڕ و ئاشتی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێتەکایەوە.