24 کەسی دیکە لە ههرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
5275 پشکنینی کۆرۆنا لە کوردستان ئەنجامدراوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە 595 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، هەر کاتژمێرێک کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 5275 پشکنینی کۆرۆنا لە کوردستان ئەنجامدراوە، کە نزیکەی دوو لەسەر سێیان لە دهۆک بوون.
بەگشتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە 30 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە (تائێستا 29 هەزار و 347 کەس تووشی ئەو پەتایە بوون)، لەنێویشیان هەزار و 98 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

هـ.ر.