لە یەک مانگدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگاکانی عێراق تۆمار کراوە

بەگوێرەی ئاماری دادگا مەدەنییەکانی پارێزگاکانی عێراق، لە مانگی ئایاری ڕابردوو، زیاتر لە 37 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی  پێنجشەممە،19ـی حوزەیران 2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوی کردۆتەوە، 31 هەزار و 274 گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکاندا تۆمار کراون.

ئەنجوومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوو شەش هەزار و 15 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمار کراوە، لە و ژمارەیە پشکی گەورە بەر پارێزگای بەغدا دەکەوێت و لەدوای ئەویش پارێزگای بەسرە پلەی دووەمی گرتووە.

 

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment