درۆنێک لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتە خوارەوە
ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای دوکان ئاشکرای دەکات، درۆنێک لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتووەتەوە خوارەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت.
پێنجشەممە 19ـی حوزەیرانی 2025، ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای دوکان ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە نزیک گوندی گۆمەزەل، لە سنووری ناحییەی بنگرد، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە، دوای ئاگادار کردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە."
ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی قەزای دوکان ئاشکرای کردووە، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و نەشزانراوە درۆنی کام ووڵات بووە .