وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌ هاووڵاتییانی ده‌كات كه‌ له‌ ئێرانن، ئاگاداری خۆیان بن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوا له‌ هاووڵاتییانی ده‌كات كه‌ له‌ ئێرانن، ئاگاداری خۆیان بن و خۆیان له‌و شوێنانه‌ به‌ دوور بگرن كه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانجی هێرشه‌كانی ئیسرائیل.

پێنجشه‌ممه‌، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داوای له‌ هاووڵاتییانی عێراقی كرد كه‌ له‌ ئێران، تائه‌وپه‌ڕی ئاگاداری خۆیان بن و له‌و شوێن و ناوچانه‌ دوور بكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌ ئامانج بگیرێن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داواشی له‌ هاووڵاتییانی عێراقی كردووه‌، چاودێریی ڕێنماییه‌كان بن كه‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌چن و له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیشدا بن له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ تاران و كونسوڵخانه‌كانی عێراق له‌ شاره‌كانی دیكه‌.

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.

 
Fly Erbil Advertisment