ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران هۆشداریی ده‌داته لایه‌نی سێیه‌م ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی

ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران هۆشداریی ده‌داته هه‌ر وڵاتێك هاوكاریی ئیسرائیل بكات له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لایه‌نی سێیه‌م ده‌ستوه‌ردان له هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بكات، ستراتیجییه‌تێكی جیاواز به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشیی نیشتمانیی ئێران گوتووشیه‌تی، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بێت ئیسرائیل باجی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران بدات.
پێنجشه‌ممه، 19ـی حوزه‌یرانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران هۆشداریی دایه ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕی ئیسرائیل له دژی وڵاته‌كه‌ی نه‌كات و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستوه‌ردان بكات، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی توند ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری ئێران گوتووشیه‌تی، له‌سه‌ر حكوومه‌تی سته‌مكار و تاوانباری ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكه گه‌مژه‌كه‌ی پێویسته بزانن ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك به‌رانبه‌ر ئێران بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامێكی توند و گورزێكی كوشنده ده‌بنه‌وه.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر ئێران و بۆمبارانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی کرد و ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زانایانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.
لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی سەدان مووشەکی بالیستی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل بەرپەرچی زۆرینەی مووشەکەکانی دایەوە. بەڵام ژمارەیەکیان کەوتەنە خوارەوە و لە ئەنجامدا چەندین باڵەخانە و خانوو، خاپوور بوون.