یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی تۆپی پێ پاره‌كانی خۆی چۆن خه‌رج ده‌كات؟
كریستیانۆ یه‌كه‌مین بلیۆنێری مێژووی تۆپی پێیه له جیهان
تۆپی پێ خاوه‌نی زۆر هانده‌رانی وه‌رزشییه، بۆیه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نییه ئه‌گه‌ر یاریزانێكی تۆپی پێی ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشكاری جیهان بێت.
به گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی گۆڤاری فۆربێسی ئه‌مریكا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ تاكه وه‌رزشكاره له جیهان كه داهاته‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له یه‌ك بیلیۆن دۆلار.
پێگه‌ی strivemeـی ئینگلیزی، چۆنیتی خه‌رجكردنی به‌شێك له‌و پارانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی ریكلام و گرێبه‌سته‌كانی ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
1ـ ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها:
هه‌میشه مۆدێل و جۆری ئۆتۆمبێله‌كان له لایه‌ن یاریزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان زۆرترین گرینگی پێده‌درێت، هه‌رگیز ئه‌وان گوێ به پاره و داهاته‌كه‌یان بۆ خه‌رجكردنی ئۆتۆمبێل ناده‌ن، كریستیانۆ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ده‌گمه‌ن و گرانبه‌هایه، له‌وانه (بوگاتی، لامبۆرگینی و رۆڵز رۆیس) و چه‌ندانی تر.

ڤێلا به به‌های 6 ملیۆن دۆلار له مه‌درید
جۆری ئه‌و ڤێلایانه‌ی كریستیانۆ كڕیویه‌تی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه، گرانترینیان كه‌وتۆته مه‌درید كه به‌هایه‌كه‌ی گه‌یشتۆته زیاتر له 6 ملیۆن دۆلار، كه تێیدا هۆڵی مه‌له‌وانی و له‌شجوانی و باخچه و چه‌ندان شوێنی تایبه‌تی هه‌یه كه جیاوازه له هه‌موو ڤێلایهكانی دیكه‌ی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا.

كڕینی باڵه‌خانه
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌ی له كڕینی هۆتێل و باڵه‌خانه‌ی گه‌وره خه‌رج كردووه، ته‌نانه‌ت له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا هۆتێلێكی به‌رامبه‌ر تاوه‌ری ترامپ كڕیوه كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی منهاتن به به‌های 18 ملیۆن دۆلار.

هۆتێلێكی سه‌یروسه‌مه‌ره له پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له چه‌ندان شاری دیكه هۆتێلی هه‌یه، له پورتوگال خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هۆتێله كه تێیدا زه‌وی هۆتێله‌كه وه‌كو گۆڕه‌پانی تۆپی پێ وایه، دیواره‌كانی هاوشێوه‌ی چیمه‌نی یاریگه‌یه و درێسی كریستیانۆ رۆناڵدۆشی تێدا نه‌خشێندراوه.

په‌یكه‌ری مۆم
جگه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ كه‌سی دیكه ئاماده‌نییه په‌یكه‌رێك بۆ خۆی دروست بكات كه به‌هایه‌كه‌ی بگاته 30 هه‌زار دۆلار، كریستیانۆ ساڵانه بۆ دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی له مۆم دروستكراوه پاره ده‌دات و نوێده‌كرێته‌وه.

خاوه‌نی گرانبه‌هاترین كاتژمێر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوه‌نی كاتژمێری جۆری روڵێكس كه به‌هایه‌كه‌ی 500 هه‌زار دۆلاره كه گرانترین ماركه‌ی جیهانه.

پرۆژه‌ی خێرخوازی
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانه به‌شێكی له‌و داهاته‌ی له تۆپی پێ ده‌ستی ده‌كه‌وێت ده‌یخاته پرۆژه‌ی خێرخوازی و زیاتر به هانای منداڵانی هه‌ژار ده‌چێت.
