دوای نوێژی بە کۆمەڵی هەینی لە بەغدا خۆپێشاندانی ناڕازیی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەڕێوەدەچێت
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، گردبوونەوەی ناڕازایی دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە بەغدا بەردەوامی هەیە.
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی حوزەیرانی 2025، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوای نوێژی بەکۆمەڵی هەینی خۆپێشاندانی پشتگیری بۆ ئێران بەڕێوەدەچێت، خۆپێشاندانەکە لەلایەن ڕەوتی سەدر ڕێکخراوە و نزای سەرکەوتن بۆ ئێران دەکەن.
پەیامنێری کوردستان24، ئەوەشی خستەڕوو، موقتەدا سەدر، جیاواز لە لایەنەکانی دیکەی شیعە لە عێراق، داوا دەکات عێراق بەهیچ شێوەیەک نەچێتە نێو ئەم جەنگەوە و خۆی دووربگرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، چەندین گردبوونەوە و خۆپێشاندانی جەماوەی لەلایەن لایەنەکانی دیکەی شیعەوە لە عێراق بۆ پشگیری ئێران بەڕێوەچوون.