ئەردۆغان: چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، لە ڕێگەی مێزی دانوستانەوەیە
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ فرێدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دووپاتی کردەوە، جەنگی ئێران و ئیسرائیل هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئەوروپا دروست دەکات و شەپۆلی کۆچبەری زیاد دەکات.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕۆژی هەینی هۆشداری دا لەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل شەپۆلی کۆچبەری لێدەکەوێتەوە کە کاریگەری لەسەر ئەورووپا و ناوچەکە دەبێت.
نووسینگەکەی بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فرێدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، "ئەو توندوتیژییەی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دروست بووە، زیان بە ناوچەکە و ئەوروپا دەگەیەنێت لەڕووی کۆچەوە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری ناکۆکی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران "لە ڕێگەی دانوستانەوەیە"، گوتی: توندوتیژییەکان "مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بەرزکردووەتەوە بۆ بەرزترین ئاست" و تورکیاش "هەوڵ بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان دەدات".