زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکرا

27 کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 27 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

گیانلەدەستدانی 27 کەس بە کۆرۆنا، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانە بەو ڤایرۆسە لەماوەی شەو و رۆژێکدا لە هەرێمی کوردستان تۆماربکرێت.

لە راگەیەندراوی ژمارە 189ـی وەزارەتی تەندروستیدا هەروەها هاتووە 579 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە 268ـیان لە دهۆکن.

بەپێی راگەیەندراوەکە بۆ یەکەمجاریشە پێنج حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا، لە شەو و رۆژێکدا لە دەڤەری راپەڕین تۆماربکرێت.