داعش ھێرشی كردە سەر ھێزەكانی عێراق
كوژراو و بریندار ھەن
K24 - ھەولێر
داعش هێرشێکی فراوانی کردە سەر بارەگایەکی فەوجی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای ئەنبار، پێنج پۆلیس کوژران و برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، چەکدارانی داعش، هێرشێکی فراوانیان کردووهتە سەر بارەگایەکی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی مەکر نەعام، لە نزیک سنووی سعودیە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک و پۆلیسێک کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لە گەڕەکەکانی، قادسیە، یەرمووک و مەنسور، لە بەشی کەرخی شاری بەغدا، دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە، بەگوێرەی هەندێک سەرچاوەش، مووشەکێکی کاتیۆشا لە خانوویەکدا تەقییوەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بە خانووەکە گەیاندووە.