راوێژکارێکی كازمی شیعەكان توڕە دەكات
داوا دەكەن دوور بخرێتەوە
K24 - ھەولێر
لێدوانی راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشێک لە لایەنە شیعەکان توڕە دەکات و داوا دەكەن دوور بخرێتەوە.
هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیەنراوێکی لەبارەی لێدوانی هیشام داوود، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوکردەوە و داوایکرد، لەکارەکەی دووربخرێتەوە و کەسانی شارەزا و لێهاتوو بۆ پۆستەکانی حکومەت دابنرێن.
هاوکات، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی سادیقون و بەدریش، دژی لێدوانەکەی داوود وەستانەوە و جەختییان لەسەر پێویستی پابەندبوونی حکومەت کردەوە، بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی لە عێراق.
پێشتر راوێژکارەکەی کازمی گوتبووی، بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی هێزەکانی بیانی نایاساییە و دەربڕینی خواستی هەموو عێراقییەکان نییە.