توێژینەوەیەک: بۆ کێش دابەزاندن، خواردنی تیژ بخۆن

زانایان بۆیان دەرکەوتووە ئەو ژەمە خواردنانەی کە بیبەری تیژی، واتە توندی تێدایە، وا لە مرۆڤ دەکات یەک لەسەر پێنج کەمتر خواردن بخوات.

گۆڤاری (Food Quality and Preference)ـی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە دەری دەخات، خواردنی ژەمی نیوەڕۆی تیژ، یارمەتی خەڵک دەدات کەمتر بخۆن و کێشیان دابەزێنن.

فریودانی جەستە

زانایان پێیان وایە خواردن یان بیبەری تیژ، فێڵ لە جەستە دەکات و وادەکات کەمتر بخوات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ پێنج هێندە کەمتر بخوات لە کاتی ئاسایی.

 دەم سووتاندن

زانایانی ئەمەریکی بۆیان دەرکەوتووە کە گەرمی بیبەری تیژ، دەبێتە هۆی "هەستکردن بە سووتانی ناو دەم"، ئەمەش وادەکات مرۆڤ بە هێواشی خواردن بخوات و بەمەش کەمتر دەخوات.

گۆشتی تیژ

لە توێژینەوەیەکدا، نزیکەی 130 بەشداربوو خواردنی گۆشتی مانگا و تکەی مریشکی تیژیان پێشکەش کرا، داتاکانیان لەکاتی نانخواردن تۆمار کران، داوایان لێ کرا تا دەتوانن بیخۆن، دەرکەوت ئەوانەی گۆشتی مانگایان بە تیژی خواردووە بە ڕێژەی 11% کەمتر لە کاتی ئاساییان خواردووە،  هەروەها ئەوانەی تکەی مریشکیان خواردووە لە 18% کەمتر تکەکەیان لە کاتی ئاسایی خواردووە.

کەمکردنەوەی بڕی خۆراک

دکتۆر کانینگهام بە ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ڕاگەیاندووە، "ئەوان بە یەکسانی حەزیان لە ژەمەکان بووە و بڕێکی زیاتر ئاویان خواردووەتەوە. گوتیشی: زیادکردنی بەهاراتی تیژ، ئارەزووی خواردنی خاو دەکاتەوە، توێژینەوەکانی دیکەش دەریان خستووە کە خاوکردنەوەی خواردن بەگشتی بڕی ئەو خۆراکانە کەم دەکاتەوە کە دەیخۆن. 

دابەزاندنی کێش

دکتۆر کانینگهام دەڵێت: بۆ یەک ژەم، زیادکردنی بەهاراتی تیژ وەرگرتنی وزە کەم دەکاتەوە"، ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەگەر ئەم کەمبوونەوەیەی وەرگرتنی وزە بە تێپەڕبوونی کات بەردەوام بێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی کێش یان دابەزاندنی کێش.