ئیسماعیل بەقایی: سوپاسی حکوومەت و گەلانی عێراق و سعوودیە دەکەین

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سوپاسی حکوومەت و گەلانی عێراق و سعوودیەی کرد کە زۆرێک لە حاجییانی ئێرانیان بە سەلامەتی گەڕاندەوە وڵاتەکەیان. گوتیشی: لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی ناوچەکە پەیوەندییەکی باشمان هەیە، کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی پەیوەندیی باشی دراوسێیەتییە لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکە.

دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهاوبەشیی ئەمەریکایە، ئاسمانی وڵاتەکەی ئەوانیان پڕ لە درۆن و مووشەک کردووە، هێرشی نایاسایی و تاوانکارییان کردووەتە سەر پرۆژە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەیان."

بەقایی گوتی: ئێمە وەکو خەڵکی ئێران، توڕەین. ئەوان هەموو دڵیان دەلەرزێ کاتێک گوێیان لە ناوی ئێران دەبێت. ئێرانییەکان بە مێژووی خۆیان دووپاتییان کردووەتەوە، سەرباری پابەندبوونیان بە ئاشتی و بنەماکان، سڵ ناکەنەوە لە بەرگریی لە نیشتمان و شکۆیان، بە سوود وەرگرتنیش لە وانەکانی مێژوو، جارێکی دیکە ئیسرائیل تێک دەشکێنن و ڕێگە نادەن بە ئامانجەکانی بگات.