دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەی رێگای حاجی ئۆمەران دەکرێت
یەکێکە لە رێگا ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر
لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای حاجی ئۆمەران دەکرێت، کە یەکێکە لە رێگا ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "دوای وەرگرتنی رەزامەندیی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بە نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران بکرێت".
رێگای سەرەکی حاجی ئۆمەران - چۆمان رێگایەکی ستراتیژی نێودەوڵەتییە، گرنگی بازرگانی و گەشتیاریی هەیە، هاتووچۆیەکی زۆری لەسەرە و رۆژانە بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و سەدان ئۆتۆمبێلی گەشتیاری هاتووچۆی پێدا دەكەن.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی، بەڵام حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەی بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاكان تەرخان كردووە، بەشێكی زۆری رێگا و شەقامەكان بە تەواوی نوژەنكرانەتەوە، كاریش بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێگاكانی دیكە.
هـ.ر.