بەوێنە... ژیان لە گرتووخانەیەکی سیلڤادۆر

سەدان بەندکراو رووتکراونەتەوە، تەنیا جلوبەرگی ژێرەوە و ماسکیان بەستووە

K24 - هەولێر

سەدان بەندکراو رووتکراونەتەوە، تەنیا جلوبەرگی ژێرەوە و ماسکیان بەستووە و لەنزیک یەکدی دانیشێنراون لە گرتووخانەیەکی سیلڤادۆر، بۆ نیشاندانی سەختیی رەوشی ژیانیان و رەتکردنەوەی هەواڵێک.

ناییب بوکێل، سەرۆکی سیلڤادۆر رۆژی هەینی (4-9-2020) راپۆرتێکی بنکۆڵکاری رەتکردەوە سەبارەت بە گفتوگۆی خۆی لەگەڵ سەرۆکە بەندکراوەکانی باندە جیاوازەکان لە وڵاتەکەی.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی ئێل فارۆی سیلڤادۆر، حکومەتی سیلڤادۆر رێککەوتنی لەگەڵ چەند سەرۆکێکی بەندکراوی گرووپە چەتەکان کردووە، بەجۆرێک: دەبێت گرووپە چەکدارەکان تووندوتیژی لە گرتووخانەکان کەمبکەنەوە و لە هەڵبژاردنیشدا دەنگ بەو حکومەتە بدەنەوە، لە بەرامبەردا خواردنی باشتریان بۆ دابیندەکرێت و ئەندامانی هەمان باند بەیەکەوە دەخرێنە هەمان زیندان.

بەڵام سەرۆکی سیلڤادۆر سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە، حکومەتی سیلڤادۆریش، بۆ نیشاندانی سەختیی ژیانی ئەو بەندکراوانەی ئەندامی گرووپی چەتەگەری بوون، رۆژی هەینی، بانگهێشتی میدیاکانی کرد سەردانی گرتووخانەیەک بکەن.

ئۆسیریس لوونا، بەڕێوەبەری گرتووخانەکە دەڵێ "دەمانەوێت خەڵک ببینن، ئەم حکومەتە لەگەڵ گەلەکەیەتی و ئێمە هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ تاوانباراندا ناکەین".

Fly Erbil Advertisment