لە کوردستان 13 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
504 کەسی دیکە لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
K24 - هەولێر
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 504 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 13 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوی ئەمڕۆ (شەممە، 5-9-2020)ـی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ئاماری کۆرۆنا، ئاشکرا کراوە: 504 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و، 492 کەسیش لەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە.
بەگشتی ئاماری مردن بە کۆرۆنا بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمی کردووە، بەڵام جارێکی دیکە لە سلێمانی هەڵکشاوەتەوە، بەجۆرێک لەو 13 کەسەی لەماوەی شەو رۆژی رابردوودا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، هەشتیان لە سلێمانی بوون.
