ھونەرمەند ئیسماعیل خه‌یات باری تەندروستی جێگیرە
.
K24 – سلێمانی
دوای ئەوەی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار (ئیسماعیل خه‌یات)، ته‌ندروستی تێكده‌چێت و تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بووه لە سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
نیاز نووری، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ئاشكرای كرد: "هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له ماڵی خۆیان كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی ببوو و براوه‌ته یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی سلێمانی، له چه‌ند رۆژی ڕابردووش‌دا نه‌شته‌گه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه و ئێستایش له به‌شی چاودێرییه".
ئیسماعیل خه‌یات، یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان و چەند ساڵێكە لەو بوارەدا خزمەت دەكات، وەك ھونەرمەندێكی شێوه‌كار خاوه‌نی چه‌ندین پیشانگای تایبه‌تی و هاوبه‌شه.