سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کران

کوردستان24

K24- هەولێر:

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سێ مووشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان، لە گەراجی فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتووەتەوە خوارەوە؛ بە هۆیەوە چوار ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان زیانی بەرکەوتووە.

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو، سێ هێرشی هاوشێوە بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و دامەزراوە حکومییەکان کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان بەداوەوە نەبووە.

واشنتن بەرپرسیارەتی ئەو هێرشانە دەخاتە ئەستۆی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و تارانیش، رەتی دەکاتەوە.