مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە دابەش دەكرێت

شاندێك سەردانی بەغدای كردووە

K24 ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، دوای ئەوەی بەھۆی گۆڕانكارییەكانی حكومەتی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە لە ھەرێمی كوردستان دواكەوت، شاندێكیان چووەتە بەغدا و كێشەكان چارەسەر دەكرێن، و لە ئایندەیەكی نزیك دەست بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەكرێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە: "لە سەر راسپاردەی بەرێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان شاندێکی راسپاردوه کە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە سەردانی بەغداد دەکەن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی گۆرانکاریەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیرەکان کێشە کەوتبوە مووچەی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، کە هیچ مەبەستێکی سیاسی نەبووەتە هۆی دروست بوونی کێشە بۆ مووچە. خۆشبەختانە سەرجەم کێشەکان لە چارەسەرکردنن لە ئایندەیەکی نزیکدا مووچە دابەش دەکرێت".