زیاتر لە 47 هەزار عێراقی لە تورکیاوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دیکە

ئەمڕۆ شەممە، 28ـی حوزەیرانی 2025، دەستەی ئاماری تورکیا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2024دا، زیاتر لە 47 هەزار عێراقی لە تورکیاوە کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دیکە.

دەستەی ئاماری تورکیا لە خشتەیەکدا ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو عێراقیانەی لە ساڵی ڕابردوودا کۆچیان کردووە بۆ تورکیا گەیشتووەتە پێنج هەزار و 964 کەس کە 3 هەزار و 62 کەسیان پیاون و دوو هەزار و 872 کەسیان ئافرەتن.

دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، 47 هەزار و 517 عێراقی تورکیایان بەجێهێشتووە و بەرەو وڵاتانی دیکە ڕۆیشتوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕێژەیە بەراورد بە ساڵی 2023 کەمیکردووە، کە ژمارەی کۆچبەرانی عێراقی لە تورکیا گەیشتبووە 66 هەزار و 300 کۆچبەر.

دەستەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، عێراقیەکان لە پلەی یەکەم دێن لە نێو ئەو نەتەوانەی لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین جار تورکیایان جێهێشتووە، دواتر ئەفغانیەکان دێن، ڕووسەکانیش لە پلەی سێیەم دێن.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment