نەفتالی بینیت: پێویستە ناتانیاهۆ دەست لەکار بکێشێتەوە
سەرۆک وەزیرانی پیشووی ئیسرائیل، نەفتالی بینیت، دەڵێت: پێویستە ناتانیاهۆ دەست لەکار بکێشێتەوە وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، چونکە بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی دووچاری کارەسات کردووەتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی، بینیت ڕایگەیاند "20 ساڵە بنیامین ناتانیاهۆ وەک سەرۆک وەزیران لە دەسەڵاتدایە، کاتێکی زۆر زیاتری پێ دراوە، ئەوەش هیچ ڕاست نییە." گوتیشی: ناتانیاهۆ بەرپرسیارەتی گەورەی کەوتووەتە سەر شان بەهۆی دابەشبوونی کۆمەڵگەی ئیسرائیل، بۆیە پێویستە بڕوا.
نەفتالی بینیت، کاتێک سەرۆکایەتیی پارتی ڕاستڕەوی نوێی ئیسرائیلی دەکرد، ساڵی 2021 هەوڵی دا بنیامین ناتانیاهۆ لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بخات، کە ئەوکات 12 ساڵ بوو سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیلی دەکرد.
سوپای ئیسرائیل لەوەتەی لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە دەستی بەهێرشەکانی کردووە، هەزاران فەڵەستینی ناچار کردووە ناوچەکانی غەززە بەزۆرە ملێ بەجێبێڵن، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 56 هەزار و 331 فەڵەستینی کوشتووە و 132 هەزار و 632 کەسی دیکەشی بریندارکردووە، ئەمەش بەپێی ئاماری دوێنێ شەممەی وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە.