به‌هۆی كارێكی ئابڕووبه‌رانه دوو یاریزانی ئینگلاند دوورده‌خرێنه‌وه
ئه‌و دوو یاریزانه ئافره‌تیان بردووه‌ته ژووره‌كانیان

دوو یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌هۆی كاری ئابڕووبه‌رانه له پێكهاته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان دوورخرانه‌وه و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت سزایه‌كی قوریش بدرێن.
گاریس ساوزگه‌یت راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر دانیمارك هه‌ردوو یاریزانی لاوی وڵاته‌كه‌ی ماسۆن گرینوود و فیل فۆدنی دوورخسته‌وه كه ئه‌و دوو یاریزانه یاری بۆ یانه‌كانی مان یونایتد و مان سیتی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا ئه‌م دوو یاریزانه شه‌وی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا هه‌ریه‌كه‌یان ئافره‌تێكیان بردووه‌ته‌وه هۆتێل، به‌مه‌ش پێشێلی یاساكانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی Icelandic outlet DV وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رچاوه ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاشكرا كرد و ڤیدیۆی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له هه‌مان هۆتێلی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند سه‌رپێچیان له یاسایه‌كانی خۆپارێزییان كردووه و ئافره‌تیان بردووه‌ته ژووره‌كانیان.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه فیل فۆدنی یاریزانی مان سیتی دوو كوڕی هه‌یه و هاوسه‌رگیری كردووه، كه‌چی ئافره‌تێكی له ستافی هۆتێله‌كه بۆ ژووره‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و له كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، به هه‌مان شێوه گرینوودیش خیانه‌تی له هاوڕێ كچه‌كه‌ی كردووه له هه‌مان شه‌و یه‌كێك له ئافره‌ته‌كانی هۆتێڵه‌كه‌ی بردووه‌ته ژووره‌كه‌ی.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئینگلاند له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا سبه‌ی سێشه‌ممه له كۆپنهاگن ده‌بێته میوانی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك، له یه‌كه‌مین یاریدا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له ئایسله‌ندای برده‌وه.
