ئەمساڵ عێراق بە بەهای 21 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە

بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا عێراق بە بەهای 21 ملیار دۆلار کاڵای هاوردە کردووە. ڕاپۆرتەکە باسی لەوەش کردووە، ئەو بڕە بەرهەمەی هاوردە کراوە کەرتی حکوومی و تایبەتیش دەگرێتەوە. دابەشبوونەکەیان بەجۆرێکە، کەرتی حکوومەتی بە بەهای 1 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردە کردووە، کەرتی تایبەتیش بە بەهای نزیکەی 19 ملیار دۆلار کاڵای لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە کردووە.

 
 
Fly Erbil Advertisment