ئاسایشی هەولێر: 16 کەسمان بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری گزی دەستگیر کرد

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: 16 کەسی  بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە گزی (غش) و بانگەشەکردن بۆ وڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکان، دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2025، بڵاوی کردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە ( گزی/ غش)ـیان دەکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت: ناسنامەی 16 تۆمەتبارمان ئاشکرا کرد کە هەڵساون بەم کارە و ب ەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا دەستگیر کراون.

ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە دۆسیەکانیان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر کراوە، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستمان گرتووە بەسەر 37 ئامێری (گزی/ غش).

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەم کەسانەی کە ئەم کارە نایاساییانە دەکەن.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment