دانیشتووانی به‌سره له دژی نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه، له به‌رپرسانی شاره‌كه ناڕازین

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌سره ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی بێئاوی بووه‌ته‌وه؛ هه‌روه‌ها هاووڵاتییانی شاره‌كه له دژی نه‌بوونی ئاوی پێویست، خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌سره هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی بێئاوی بوونه‌ته‌وه و هاووڵاتییانیش خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌كه‌ن و داوا له به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، په‌له له دابینكردن و گه‌یاندنی ئاوی خاوێن بكه‌ن.
هاووڵاتییانی به‌سره له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه، ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی پیسبوونی ئاوی خاوێن و تۆڕه‌كانی گه‌یاندنی ئاوی ماڵان بوونه‌ته‌وه، هاوكات له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی پێویست مردار بوونه‌ته‌وه، له به‌رانبه‌ریشدا ئاژه‌ڵداره‌كان به خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
هاووڵاتییانی به‌سره جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌رپرسانی شاره‌كه‌یان له ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان نین و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیان وایكردووه زیانێكی زۆری ته‌ندروستی و داراییان به‌ربكه‌وێت.