دانیشتووانی سۆران هەستیان بە بومەلەرزە کرد

لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاووڵاتییان هەستیان بە بومەلەرزە کرد و شارەزایەکی کەشناسی و بومەلەرزەزانی دەڵێت: بە قۆڵایی شەش کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا بووە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2025، محەممەد کەمال، شارەزایی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: بە گووڕی 4.2پلە بووە و بە قۆڵایی شەش کیلۆمەتر لە ناخی زەویدا، بوومەلەرزە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداوە، لەلایەن هاووڵاتییانی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین  هەست پێکراوە.

محەممەد کەمال، باسی لەوەش کرد، بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە و مەترسی نییە، چەقی ڕوودانی بوومەلەرزەکەش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. 

 
Fly Erbil Advertisment