بازرگانانی سلێمانی ئاگادار دەكرێنەوە

پرۆژەی دروستکردنی گەنجینەکانیان دەستپێبکەن

K24 - سلێمانی

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانانی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە، پڕۆژەی دروستکردنی گەنجینەکانیان دەستپێبکەن.

لە راگەیەندراوێكدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی ئەو بازرگانانە ئاگادار دەکاتەوە، کە بوونەتە خاوەنی زەوی لە پڕۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانی، لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەن بەکارەکانیان بەپێچەوانەوە زەویەکانیان لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانییەوە کاری لەسەر دەکرێت و بێبەش دەبن لە زەوییەکانیان.

روونكراوەتەوە، ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رۆژی 9/9/2020 تا 10/10/2020 وەک دوامۆڵەت دەستنیشانکردووە بۆ بازرگانان دەست بە دروستکردنی کۆگاکان بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر بازرگانێک ئەگەر پێشتر پارەی دابێت و دەستی نەکردبێت بە دروستکردنی کۆگا بەهۆی ئەم بڕیارەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی زەویەکەی لێوەربگیرێتەوە.