15 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
687 کەسی دیکە لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
K24- هەولێر
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تایبەت بە پەتای کۆرۆنای راگەیاند و ئاشکرای کرد: 687 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 15 کەسی دیکەش بەهۆی ئەو پەتا جیهانییەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەو 687 تووشبووەی کۆرۆنا زۆرترینیان (271) کەسیان لە دهۆک بوون.
بەوانەی ئەمڕۆ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتیی ئاماری گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە، 1246 کەس کە زۆرترینیان دانیشتووی سلێمانی و کەمترینیان دانیشتووی هەڵەبجە بوون.
دەقی راگەیەندراوەکە:

هـ.ر.