سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت و دەرفەتێک بداتە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا تاوەکوو دووبارە وڵاتەکەی بنیات بنێتەوە.

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا پێکهاتووە لە هەڵوەشاندنەوەی پێنج بڕیار تایبەت بە سزاکان، هەڵگرتنی سزاکان لەسەر دامەزراوەکانی حکوومەت بانکی و 518 کەسایەتیی سووریی.

هەروەها هەڵگرتنی سزاکان، بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی، ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە پێشێلکاریی مرۆیی، بازرگانانی ماددەی هۆشبەر، هاوکات ئەو کەسانەی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تێوەگلاون، ڕێکخراوی داعش، گرووپەکانی سەر بە ئێران ناگرێتەوە.