ئەمساڵ نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر بە ڕێگەیەکی مەترسیدار چوونەتە بەریتانیا

بەگوێرەی ئامارەکان تەنیا ئەمساڵ نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر بە ڕێگەیەکی مەترسیدار چوونەتە بەریتانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی تەمووز 2025، بەگوێرەی ئامارەکان لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، 20 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزیی بە بەلەمی بچووک پەڕیونەتەوە بەریتانیا.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، 19 هەزار و 982 کۆچبەر ئەم ڕێگە ترسناکەیان بڕیوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترە، چونکە لە ساڵی 2024، 13 هەزار و 489 کۆچبەر ئەم ڕێگە مەترسیەیان بڕیوە.
هەرئەمەش وای لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای کردووە، ڕێکارەکانی توندتربکات بۆ ڕێگری کردن لە زیادبوونی کۆچبەران.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمساڵ پەرەی فەرمی حکوومەتی بەریتانیا بە زمانی کوردی بڵاویکردەوە، ئەگەر بە نایاسایی بێیتە بەریتانیا دەستگیردەکرێی یان دیپۆرت دەکرێنەوە.
هەروەها بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 70 کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە.