کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەمێک پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 2-7-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بوونی خۆڵبارینێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبنەوە. 

هەروەها بۆ کەشی سبەینێ پێنجشەممە، 3-7-2025، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ بێت، لەگەڵ بوونى خۆڵبارینێکی کەم، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینکراو بە پلەی سیلیزی 

هەولێر : 40 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان :42 پلەی سیلیزی