"رووسیا ده‌یه‌وێت ناوچه كوردیه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ده‌ستی ئه‌سه‌د"
رێكه‌وتنی نێوان مه‌سه‌ده و پارتی ئیراده‌ی گه‌لیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه
.jpg)
K24- ھەولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا رایگه‌یاند رێكه‌وتنی نێوان مه‌سه‌ده و پارتی ئیراده‌ی گه‌ل له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی رووسیایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه كوردیه‌كان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د.
په‌ده‌كه‌سه له راپۆرتی سیاسی مانگانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند، رووسیا هه‌وڵده‌دات هه‌موو ئه‌و هه‌رێم و ناوچه كوردیانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی لایه‌نه كوردیه‌كاندایه، بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رێكه‌وتنی نێوان مه‌سه‌ده و پارتی ئیراده‌ی گه‌لیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه.
له راپۆرتی مانگانه‌یدا په‌ده‌كه‌سه گوتی: ئامانجی رووسیا له‌و رێكه‌وتنه‌ی نێوان مه‌سه‌ده و پارتی ئیراده‌ی گه‌ل به جۆرێكه، كه مه‌سه‌ده بتوانێت له كۆمیته‌ی ده‌ستووری سووریادا به‌شدار ببێت.