نرخی نەوت زیاتر دابەزی
کوردستان24
K24- هەولێر:
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمەش دوای ئەوەی سعوودییە نرخی بەرهەمی نەوتی بۆ مانگی داهاتوو کەمکردەوە.
جیا لەمەش، لە هیندستان، بەریتانیا و ئیسپانیا و چەند بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، کۆرۆنا بەردەوامە لە زیاتر تەشەنە سەندن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بۆ 39 دۆلار و 78 سەنت دابەزی، هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بۆ 36 دۆلار و 76 سەنت دابەزی.
دابەزینی نرخی نەوت زیانی زۆری بەو وڵاتانە گەیاندووە کە پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن بۆ دەستخستنی داهات و تاکو ئێستاش داهاتووی نرخی نەوت دیار نییە.