وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا: ده‌مانه‌وێت تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، كێشه ده‌ره‌كییه‌كانمان سفر بكه‌ینه‌وه

به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سفر بكاته‌وه؛ هاوكات وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته‌ش باس له كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 2ـی ته‌ممووزی 2025، قوته‌یبه ئیدلبی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌یان مه‌به‌ستیه‌تی تاوه‌كوو كۆتایی ئه‌م ساڵ، كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی سفر بكاته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبداته‌وه.
قوته‌یبه ئیدلبی به كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی سووریای گوتووه، بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه، بۆ سوورییه‌كان گرنگه و به‌م نزیكانه ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانی ده‌بینرێن.
هاوكات محه‌ممه‌د یوسر برنیه، ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره‌یه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ سه‌ر ئابووریی سووریا ده‌بێت و ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئابووری و دارایی ئه‌و وڵاته.